رووداو - هەولێر
بڕیارە بەندیخانەی چاکسازی گەورانی هەولێر (ناسراو بە محەتە) كە 29 ساڵە بەندیخانەیە، بکرێتە مۆزەخانەی هونەری، ژمارەیەک هونەرمەند و فێرخوازی هونەر بە رووداویان راگەیاند، دوای گواستنەوەی سەرجەم زیندانیان بۆ بەندیخانەی نوێ، بیناکە وەردەگرن و دەست بە دروستکردن و رێکخستنی مۆزەخانە هونەرییەکە دەكەن.
هاوکار رسکنی شێوەکار، كە یەکێکە لە ئەندامانی گرووپەکە، بۆ رووداو گوتی:" بڕیارە لەو مۆزەخانەیەدا کاری هونەری شێوەکاری هونەرمەندانی هەر چوارپارچەی کوردستان و جیهانی تێدا نمایشبکرێت، جگە لە کارە هونەرییەکانی وەک شانۆ و فیلم و میوزیک". چاوەڕواندەکرێت بۆ دوو ساڵی داهاتوو بە چەند قۆناغێک پرۆژەکە تەواوبكرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ