داعش بە مووشەکی کیمیایی هێرشدەکاتە سەر پێشمەرگە

20-04-2016
سیروان عەباس
نیشانەکردن کیمیایی داعش پیشمەرگە
A+ A-

رووداو- گوێڕ

چەکدارانی داعش لە میحوەری گوێڕ بە مووشەکی کیمیایی هێرشیانکردە سەر پێشمەرگە و 6 پێشمەرگە بریندار بوون.


سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخمووری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 18:30 خولەکی رۆژی سێشەممە 19-4-2016 تیرۆریستانی داعش 12 مووشەکی کیمیاییان ئاراستەی سەنگەرەکانی پیشمەرگە کرد لە نزیک گوندی ئەبوو شیتە لە میحوەری گوێڕ کە بەداخەوە 6 پیشمەرگەمان بریندار بوون".

رۆژی پێنجشەممە 14-4-2016، بەهۆی ئاراستەكردنی 3 گوللە هاوەنی هەڵگری كڵاوەی كیمیایی لەلایەن داعشەوە، 3 پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور برینداربوون و یەكێك لە پێشمەرگەكان شەهیدبوو. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە