رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری لێزمەباران و لافاو لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان دەدات. پێشبینی دەکات کەشەکە سبەینێش لە بەشێکی دیکەی پارێزگاکان بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ شەممە 19ی نیسانی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پارێزگاکانی بەدلیس، وان، مووش، چەولیگ، خارپێت، دێرسم، ئەرزینگان، ئەرزەڕۆم، ئاگری، ئیدر و قەرس تەواوی رۆژ بە لێزمە باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریی لافاوی لەو 11 پارێزگایە داوە و راشیگەیاندووە، خێرایی با لەنێوان 70 - 80 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) لە راگەیێندراوێکدا، هۆشداریی دا لە ئەگەری هەر چەشنە کۆبوونەوەی ئاو، لافاو، هەورە تریشقە و بای بەهێز، کە گرفت بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانییان دروست بکات.
داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، ئاگاداری خۆیان بن و زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە؛ لە هەر رووداوێکی نەخوازراویشدا داوایان لێ دەکات پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانەوە بکەن بۆ بەهاناوەچوونیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هەمان هۆشداریی بۆ تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی دەریای رەش داوە و جەخت لەوە دەکاتەوە، لافاو کاریگەر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ