رووداو دیجیتاڵ
وێنەکان: عەفان ئەحمەد - تایبەت بە رووداو
ماوەیەکە وەرزشی یۆگا لە هەرێمی کوردستان گرنگیی پێدەدرێت. ئەم وەرزشە دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی مێشک و دەروونی وەرزشڤان و ئاسوودەیی پێدەبەخشێت.
یۆگا وەرزشێکە لە هەموو شوێنێک دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، بەمەرجێک شوێنەکە کەشێکی ئارامی هەبێت و بۆ هەموو تەمەنێکیش گونجاوە.
لە هەولێر هەفتانە رۆژانی پێنجشەممە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کۆمەڵێک وەرزشڤان لە هەموو تەمەنێک، بە سەرپەرشتیی راهێنەری تایبەت یۆگا دەکەن.