رووداو- کۆیە
مام جه‌لال له گوندی كه‌لكانی نزیكی كۆیه له‌دایكبووه، ته‌مه‌نی منداڵی و گه‌نجی له كۆیه به‌سه‌ر بردووه، هه‌ر له كۆیه ده‌ستی به خوێندن و سیاسه‌ت كردووه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال، هاونیشتیمانیانی كۆیه داوا ده‌كه‌ن، مام جه‌لال بگه‌ڕێته‌وه ناویان، به‌ڵام كوڕه خوشكێكی مام جه‌لال ده‌ڵێت: ته‌ندروستی مام جه‌لال زه‌حمه‌ته رێگه بدات بگه‌ڕێته‌وه شارۆچكه‌ی كۆیه.
مام جه‌لال له ساڵی 1933 له گوندی كه‌لكانی سنووری دوكان له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی چووه‌ته‌وه شارۆچكه‌ی كۆیه‌و له‌وێ ده‌ستی به خوێندن كردووه.
باوكی مام جه‌لال له كۆیه ته‌كیه‌ی هه‌بووه‌و هه‌ر به ناوی تاڵه‌بانییه‌وه كراوه، گۆڕی باوكی مام جه‌لال و زۆربه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی له‌و تهكیهیه نێژراوه، دایكیشی هه‌ر له كۆیه كۆچی دوایی كردووه‌و نێژراوه.
به‌شێكی زۆر له كه‌سوكاری مام جه‌لال ئێستا له شارۆچكه‌ی كۆیه نیشته‌جێن، دیارترینیان شێخ جه‌نگی برا گەورەیەتی.
كوڕه خوشكێكی مام جه‌لال باس له‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده حه‌ز ده‌كه‌ن مام جه‌لال بگه‌ڕێته‌وه كۆیه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و خه‌ونه‌یان نه‌یه‌تی دی.
به‌پێی گوته‌ی یه‌كێك له كه‌سوكاری، مام جه‌لال به‌ر له نه‌خۆش كه‌وتنی بڕیاری دابوو له گونده‌كه‌ی خۆیان خانووێك دروست بكات، ته‌نانه‌ت شوێنی خانووه‌كه‌یش دیاری كرابوو، به‌ڵام سه‌رقاڵبوونی مام جه‌لال ده‌رفه‌تی پێنه‌دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ