رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا دەڵێ، پێشبینی دەکرێ بارانبارین 5 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە و کەشەکەش دوو رۆژ بەردەوام بێ و لە رۆژی دووەمیشدا بارانبارین هەندێک پارێزگای دیکە بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ شەممە 19ـی تەممووز لە پارێزگاکانی ئاگری، قەرس، ئەردەخان، ئەرزەڕۆم و ئەرزینگان لە باکووری کوردستان تەواوی رۆژ باران ببارێت.
بە گوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم و قەرس دەبێت. تێکڕای پلەی گەرماش لەو چوار پارێزگایە لە دەوروبەری 33-35 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا باس لەوە دەکات، لە ژمارەیەک پارێزگای باکووری کوردستان پلەی گەرما بەرز دەبێ و لەنێوان 40-46 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە 20ـی تەممووز، لە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان کە جۆلەمێرگ، وان، ئاگری، قەرس، ئیدر، ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و ئەرزینگانن، باران ببارێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ