رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند، ژمارەیەک قەزا و ناحیەی کوردنشین و تورکماننشین لەڕووی کارگێڕیی کارەباوە دەخرێنەسەر قەزای حەویجە، نووسینگەی پارێزگاری کەرکووک وەڵامی دایەوە و گوتی، "رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەنها بۆ جیاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای حەویجەیە".
نووسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، "رەزامەندیی بەڕێز محەممەد شەیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەنها و تەنها تایبەتە بە جیاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای قەزای حەویجە لە فەرمانگەی گشتیی کارەبای کەرکووک".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر کەسانێک نیازیان هەبێت شوێنی دیکە بخەنە سەر ئەم بڕیارە، ئەوا هەوڵەکانیان تەنها لەسەر کاخەز دەمێنێتەوە و هیچ بەهایەکی کارپێکردنی نابێت."
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، "دەبوو پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵڵا، دەقی نووسراو و رەزامەندییەکەی سەرۆکوەزیرانی بڵاوبکردایەتەوە، کە بە دڵنیاییەوە نووسراوەکەی لەلایە، بۆ ئەوەی هیچ تەمومژ و لێکدانەوەیەکی هەڵە بۆ بابەتەکە دروست نەبێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ