رووداو-هەولێر
نووسینگەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێ هێرۆ خان ماوەیەكی زۆرە هیچ لێدوانێكی نەبووە بۆ هیچ كام لە كەناڵە كوردستانی، عێراقی یان دەرەوە. گلەیشی بە تایبەت لە پێگە عێراقییەکانە.
ئهمهش دهقی رونكردنهوهكهیه:
ئاگاداری ھەموو كەناڵەكانی راگەیاندن و رای گشتی كوردستانیو عیراقی دەكات، ماوەیەكی زۆرە بۆ ھیچ كەناڵێكی راگەیاندنی كوردستانیو عیراقی و دەرەوە نە دیدارو نە ھیچ لێدوانێكی ھەبووە،
ھەندێ بۆ بازاڕ گەرمكردن، بە تایبەتیش ھەندێ پێگەی ئەلیكترۆنی عیراقی، بەبێ ھیچ بنەمایەك لێدوان لەسەر پرسە سیاسییە جیاجیاكان بە ناوی بەڕێزیانەوە، بڵاودەكەنەوە.
داوامان وایە ئەو ھەڵانەی ھەندێ لە میدیای عیراقی تێدەكەوێت، كەناڵە میدیاییەكانی ھەرێمی كوردستان، دوبارەی نەكەنەوە، بەتایبەتیش ئەوان خۆیان لە ناو رەوشە سیاسییەكەنو راستیو دروستی ھەر لێدوانێك دەزانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ