رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و چەند ئەندامێکی دیکەی هێزەکە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری کەلار بریندار دەبن. "ئاکام عومەر لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت." یەکێک لە بریندارەکانیش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەکاتی ئۆپەراسیۆنێک لە دژی داعش، بۆمبێکی چێندراو بە فەرماندەی هێزەکە و چەند ئەندامێکی دیکەی کۆماندۆ تەقیوەتەوە و بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان دواتر گیانی لەدەستداوە کە پاسەوانی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ بووە و پلەی ملازم بووە.
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە گوندی (قوم پەڵک) بووە لە سنووری گەرمیان و ئەو ئەندامەی کۆماندۆ کە گیانی لەدەستداوە پاسەوانی ئاکام عومەر بووە و، لە نەخۆشخانەی کەلارە.
بەپێی پۆستێکی عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە فەیسبووک، ئەو ئەندامەی کۆماندۆ کە گیانی لەدەستداوە ناوی زوهێر محەممەدە و ناسراوە بە بۆتان گەرمیانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ