خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادیی بیرکردنەوە بەخشرایە ژینا ئەمینی

19-10-2023
نیشانەکردن ژینا ئەمینی خەڵاتی ساخارۆڤ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خەڵاتی ساخارۆڤی 2023 بۆ ئازادیی بیرکردنەوە بەخشرایە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی.
 
پەرلەمانی ئەوروپا ناوی براوەی خەڵاتی ئەمساڵی ساخارۆڤی ئاشکرا کرد و خەڵاتەکە دەبەخشێت بە ژینا ئەمینی، کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز کە لە 16-09-2022 لە تاران گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی سێ رۆژ پێشتر لە بنکەی پۆلیسی رەوشتی تاران تەندروستیی تێکچووبوو. 
 
خەڵاتەکە هەروەها دەدرێت بە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژ بە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و زیاتر لە چوار مانگ بەردەوام بوو.
 
ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن سێ گرووپی پەرلەمانی ئەوروپا، پارتی گەلی ئەوروپا، گرووپی سۆسیالیست و دیموکراتەکان و گرووپی ئەوروپا نوێ بکەنەوە، بەربژێرکرابوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی مافی مرۆڤی ساخارۆڤی یەکێتیی ئەوروپا.
 
جگە لەوان، ڤیلما نونیز دی ئێسکۆرسیا و رۆلاندۆ خۆسێ ئەلڤارێز لە نیکاراگوا بەربژێرکرابوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ.
 
خەڵاتی مافی مرۆڤی ساخارۆڤ، ساڵانە لە لایەن یەکێتیی ئەوروپاوە دەبەخشرێتە ئەو کەس یان گرووپانەی دژی ستەمکاری دەوەستنەوە و بەرگری لە ئازادی رادەربڕین و بیرکردنەوە دەکەن.

 

رۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، لەبارەی بەخشینی خەڵاتەکە بە ژینا ئەمینی، گوتی "16ـی ئەیلوول ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی ژیان مەهسا ئەمینی تێپەڕی. پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ ئەو کەسە بوێرانەیە کە هەمیشە شەڕی یەکسانی، شکۆ و ئازادی دەکەن لە ئێران. ئێمە، لەگەڵ ئەوانەین کە تەنانەت لە زیندانیش درووشمی ژن، ژیان، ئازادی زیندوو دەێڵنەوە. بەدەستنیشانکردنیان بە براوەی خەڵاتی ساخارۆڤی 2023 بۆ ئازادیی بیرکردنەوە، ئێمە یادیان دەکەین و هەمیشە لەگەڵ ئەوانەین کە زۆرترین خەباتیان بۆ ئازادی کرد."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر

کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر: سێ رۆژ پرسە دادەنێین

کۆنسوڵی ئێران رەتیکردەوە رووداوەکە پیلانگێڕی بووبێت و گوتی: "هەموو لایەنەکانی ئەو رووداوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام وەکو دیارە رووداوەکە بە کارەساتێکی سرووشتی و بەهۆی نالەباربوونی کەشوهەوا روویداوە، بەڵام ئەگەر دەپرسن ئێران گومانی لە هیچ وڵاتێک هەبێت لەوەی دەستی لە رووداوەکە هەبێت، من ئاگاداری ئەمە نیم."