رووداو - دهۆک
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەلاحەددین بابەکر، وەزیری کارەبا و عەلی سندی، وەزیری پلاندانان رێورەسمی دانانی بەردی بناغەی وێستگەی کارەبای رەشاڤا_ دێرەلووک کە پڕۆژەیەکی هایدرۆپاوەرە لە قەزای ئامێدی دانرا.
سەلاحەددین بابەکر، وەزیری کارەبا رایگەیاند : " ئەم وێستگەیە بەبڕی 168 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت و 37 مێگا وات کارەبا لەم وێستگەیە بەرهەمدێت". ئەو، هەروەها گوتی " هەموو هەوڵێک دەدەین لەزووترین کاتدا کارەبا بگەیەنینەوە شنگال".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەکەوە رایگەیاند "جگە لە کارەبا پڕۆژەکە بۆ کشتوکاڵیش سوودی دەبێت".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی " گەلی کوردستان لە تەنگانەش ویستیان بۆ ژیان هەیە و دوژمنان ناتوانن کاروانی ژیان لە کوردستان بووەستێنن" ، داوایەکی ئاڕاستەی ژاپۆن کرد و گوتی" داوا لە ژاپۆن دەکەم رۆڵیان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی شنگالدا".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند " داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین رۆڵیان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال
و ئەرکی حکومەتی عێراقە رۆڵی هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی شنگالدا".
فۆمیۆ ئیوا، باڵیۆزی ژاپۆن کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو پڕۆژەی کارەبای دێرەلووکی بە پڕۆژەیەکی "زۆر گرنگ" وەسفکرد.
وێستگەی کارەبای رەشاڤا_ دێرەلووک لەلایەن دەزگای جایکای ژاپۆنی دروستدەکرێت و سەلاحەددین بابەکر، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان راشیگەیاند "یەکەمجارە لەسەردەمی حکومەتی کوردستان پڕۆژەی هایدرۆ پاوەر دادەندرێت".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ