گالەری

 
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەشداری لە کۆڕبەندی مێپس 2025 کرد.
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کۆڕبەندەکە گوتارێکی پێشکێش کرد و گوتی، "هەولێر و سلێمانی 15 ساڵە پشتیوانی لە رۆئاوای کوردستان دەکەن و هەردەم لەگەڵ خۆمان بینیومانن".
 
مەزڵووم عەبدی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی جەختی لە "پشوودرێژی، تەبایی و یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کورد کردەوە" و ئاماژەی بەوەدا، "نابێت مافەکانی گەلی کورد پێشێل بکرێن."
 
لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی  "سوپاس"ی سەرۆک بارزانی کرد "لە بەرامبەر هەوڵەکانی لەپێناو  نزیکبوونەوە و بەدیهێنانی یەکڕیزی لەنێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان."
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە "پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی لە مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ سووریا و هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات کرده‌وه‌" و سوپاسی مەسرور بارزانی کرد بۆ بانگهێشتکردنی بۆ کۆڕبەندەکە.