کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تۆماری پرسەدا، په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی بۆ میری کۆچکردووی کوێت تۆمار کرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی کوێتی لە هەولێر کرد، لە تۆماری پرسەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی میری کوێت تۆمار کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19-12-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى بۆ كۆچى دوايی شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح، ميرى کۆچکردووی كوێت، سه‌ردانى كۆنسوڵخانه‌ى گشتيى ئەو وڵاتەی له هه‌ولێر كرد.
رۆژی شەممە، 16-12-2023، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كوێت، له تۆماری پرسەدا، په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى تۆمار کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، عوسمان ئه‌لداوود، كۆنسوڵى گشتيى كوێت، "سوپاس و پێزانينى بۆ هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى."
شێخ نەواف لە 7-2-2006 وەک شازادەی جێنیشین دیاری‌کرا و لە 29-9-2020 وەک 16یەم میری وڵاتەکە لە شوێنی سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباحی زڕبرای دەستبەکاربوو.
دوای چەند کاژێرێک لە کۆچی دوایی شیخ نەواف ئەحمەد؛ شێخ میشعەل ئەحمەد جابر ئەلسوباحی وەکو میری نوێی کوێت دەستنیشان کرا.
شێخ میشعەل ئەحمەد جابر ئەلسوباحی، لەدایکبووی ساڵی 1940ـە و حەوتەم کوڕی جابر ئەلسوباحە. شێخ میشعەل زۆربەی ساڵەکانی کارکردنی لە دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگرییدا بەسەربردووە و پێشتر سێ زڕبرای خۆی میری کوێت بوون. شێخ جابر لە 1977 بۆ 2006؛ شێخ سەباح لە 2006 بۆ 2020 و شێخ نەواف لە 2020 بۆ 2023.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ