رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان لەژێر هێرشێکی بەرفراوانی سوپای عەرەبیی سووریادان. لە هەولێر خۆپێشاندانی گەورە لەبەردەم قەڵای هەولێر بۆ پاڵپشتیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، چەندین درووشمی پاڵپشتییان بەرزکردەوە.
هەزاران کەس لە خۆپێشاندانەکەدا بەشداربوون، کە لە کوردانی هەر چوار پارچە (باشوور، باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا) پێکهاتبوون و هاواریان دەکرد، "کورد یەکە."
هاوکات داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بێتە سەر هێڵ بۆ راگرتنی ئەو هێرشە بەرفراوانەی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.