کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع

کوردستان

ئەحمەد شەرع بۆ سەرۆک بارزانی: تەواوی مافەکانی کورد پارێزراو دەبن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

20-01-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد20-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان28-11-2026

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامدا و جەخت دەکاتەوە کە تەواوی مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو دەبن. 
 
رۆژی سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی کۆماری عەرەبیی سووریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامداوە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و رێگەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش کراوە.
 
لە راگەیێندراوەکە سەرۆکایەتیی سووریادا هاتووە: "سەرۆک ئەحمەد شەرع جەختی کردووەتەوە لەوەی کە تەواوی مافەکانی کورد پارێزراون، بە مافە نەتەوەیی، سیاسی و مەدەنییەکانیشەوە."
 
سەرۆکایەتیی سووریا دەڵێ، سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو رێککەوتنە دەربڕی کە بەم دواییە لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کراوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگی و راوێژی هاوبەش بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەو شێوەیەی کە لە بەرژەوەندیی هەمووان بێت.
 
 

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان28-11-2026

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە