Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی ناحیەی گوڵاڵە

دەروازەی ناحیەی گوڵاڵە

کوردستان20-02-2026

گوڵاڵە بە "نادەستووری" کرایە قەزا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

20-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە
کوردستان31-05-2026

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

رووداو دیجیتاڵ
 
ناحیەی کێشەلەسەری گوڵاڵە لە سنووری دیالە بە فەرمی کرایە قەزا، بەرپرسێکی کورد لەو ناوچەیە دەڵێت "ئەو بڕیارە نادەستوورییە"، بەو پێیەی ماددەی 140ی دەستوور دەیگرێتەوە.
 
بڕیاری بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە، رۆژی پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، بەفەرمی لەلایەن عومەر کوڕووی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە راگەیێنرا.
 
عومەر کوڕووی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمڕۆ بەفەرمی گوڵاڵە کراوەتە قەزا، لە دوای ئەوەی داواکارییەکە گەیشتە بەغدا و وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ؛ گوتیشی: "لەپشت پەردەوە چەندین پیلانگێڕی هەبووە بۆ ئەوەی نەکرێتە قەزا."
 
گوڵاڵە ناحیەیەکی سەر بە قەزای خانەقین بوو، یەکێکە لەو ناوچانەی ماددەی 140ی دەستوور دەیگرێتەوە و کێشەلەسەرە، چارەنووسی کارگێڕیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیدا یەکلا نەبووەتەوە.
 
شێرکۆ تۆفیق، کارگێڕی لقی 15ی پارتی لە خانەقین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو بڕیارە نادەستووری و نایاساییە، چونکە گوڵاڵە دەکەوێتە سنووری ماددەی 140 و نابێت سنووری کارگێڕیی دەستکاری بکرێت."
 
لە 31ی کانوونی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەنگی دا بۆ بەقەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە و لایەنە کوردستانییەکان لە دژی وەستانەوە.
 
شێرکۆ تۆفیق رایگەیاند، ئەو بڕیارە کاریگەریی لەسەر چارەنووسی گوڵاڵە و هەڵبژاردن دەبێت لەو ناوچەیە، کە بەگوتەی ئەو لە ساڵی 1975 زیاتر لە 75%ی دانیشتووانەکەی کورد بوون.