رووداو دیجیتاڵ
بەرنامەی پاشیڤی رووداو لەنێو خەڵکی کوردستان دەنگیداوەتەوە، بەهۆی پڕ بینەری و کاریگەرییەکانی، زۆرینەی خەڵکی باسی دەکەن.
بەرنامەکە بۆ رەمەزانی 2026 لە لایەن محەممەد شێخ فاتیح و سەمیرا کارزان پێشکەش دەکرێت.
دەستپێکی بەرنامەکەی ئەم ساڵ بە خوێندنەوەی قورئان بوو لە لایەن سەمیرا کارزانەوە، کە لە هەمانکاتدا هونەرمەندێکی ناسراوی کوردە، ئەوەش بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر.
بەشێک لە خەڵکی هاوڕا بوون و بەشێکیان دژی وەستانەوە، بە بیانووی ئەوەی ژنان نابێت بە دەنگی بەرز قورئان بخوێننەوە.
بەرنامەکە بەجۆرێکە هەر شەوێک میوانێکی تایبەتی هەیە و گفتوگۆی رەمەزانیانە و ئەزموونی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە، ئەمە جگە لە پێشکەشکردنی چەندین بەرهەمی ناوازە.
لە پاشیڤی رووداو، کە کاژێر 1:00ی بەرەبەیانی پێشکەش دەکرێت، خەڵات بەو کەسانە دەدرێت کە زۆرترین جار کۆمێنت بۆ پۆستەکانی رووداو دەکەن و دەنووسن: پاشیڤی رووداو.
ژمارەی کۆمێنت نووسین هێندە بەرچاوە کە لە سێ رۆژی یەکەمی رەمەزاندا زیاتر لە 10 ملیۆن کۆمێنتی پاشیڤی رووداو لەسەر پۆستی پەیجەکانی رووداو نووسراون.
ژمارەیەک وێنە لە شەوی سێیەمی بەرنامەی پاشیڤی رووداو لە رەمەزانی 2026 ببینن.