ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چارەنووسی ئەو ئەندامانەی یەکلا دەکاتەوە کە بایکۆتیان کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پەیڕەوی ناوخۆی لەبارەی کۆبوونەوەکانی گۆڕی و بڕیاری دا لە کۆبوونەوەی داهاتوودا تاوتوێی چارەنووسی ئەو ئەندامانە بکات، کە بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیان کردووە.
 
عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگایان کردووە بۆ ئەوەی لەبری هەفتەی جارێک، دوو هەفتە جارێک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت، تەنانەت ئەگەر رۆژی کۆبوونەوەکەش بەر پشووی فەرمی بکەوێت.
 
عەبدوڵڵا میروەیس گوتی: "ئەو هەموارە بۆ ئەوەیە بتوانرێت ئامادەکاریی زیاتر بکرێت بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن".
 
ئەو هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆبوونەوەی 18ی شوباتی 2026 پەسند کراوە.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند: "بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا تاوتوێی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو ئەندامانە بکرێت کە بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگایان کردووە."
 
دوو ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و راکان جبووری، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبی، و ئەندامێکى فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو بەشداری لە کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى پارێزگا ناکەن، ئەوەش بەهۆی ناڕەزایەتییان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی شارەکە.
 
10ـی ئابی 2024 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی 9 ئەندام لە هۆتێل رەشید لە بەغدا کۆبووەوە و حکومەتی خۆجێیی هەڵبژارد. پۆستی پارێزگار درا بە کورد لە پشکی یەکێتی و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاش درایە عەرەب.
 
بەگوێرەی یاسا هەر ئەندامێکی ئەنجوومەن چوار کۆبوونەوەی یەک لەدوای یەک ئامادە نەبێت، ئەندامیێتیی لە ئەنجوومەن لێوەردەگیرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

14 ساڵە لە باکووری کوردستان وانەی بژاردەی کوردی هەیە و تەنیا 157 مامۆستای هەن.

باکووری کوردستان؛ ئەم ساڵ 100 هەزار قوتابی وانەی بژاردەی زمانی کوردی هەڵدەبژێرن

لە تورکیا و باکووری کوردستان، وادەی تۆمارکردنی ناوی قوتابیان بۆ هەڵبژاردنی وانەی بژاردەی کوردی بە هەردوو شێوەزاری (زازاکی و کورمانجی) بۆ ساڵی خوێندنی 2027-2026 لە هەفتەی یەکەمی مانگی شوبات دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ خۆتۆمارکردنی قوتابیان، پێشبینی دەکرێت 100 هەزار قوتابی وانەی بژاردەی زمانی کوردی هەڵبژێرن.