رووداو- هه‌ولێر
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه گوایه مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دۆسیه‌ی "سیخوڕی" هه‌بووبێ و جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق له دۆسیه‌ی سیخورییه‌كه ئاگه‌داركراوه‌ته‌وه، نووسینگه‌ی گوته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه بڵاوكرده‌وه.
له روونیكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه"له‌م بارودۆخه‌دا كه جه‌نابی مام له سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ره هه‌ق نیه كه‌س رێ به‌خۆی بدا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نابی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ناوی به‌ڕێزیان بخرێته ناو ئه‌و جۆره رستانه‌وه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی وته‌بێژی ی.ن.ك
گۆڤارێكی گوماناوی هه‌رێمی كوردستان، له راپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، كه تیایدا باسی ئه‌وه ئه‌كا كه ئه‌و به‌ڕێزه دۆسیه‌ی ((سیخوڕی)) هه‌بووبێ و تیاشیدا ئاماژه به‌وه‌ئه‌دا كه باسی ئه‌و دۆسیه‌یه به جه‌نابی مام جه‌لالیش وترابێ.
لێره‌دا ئه‌مانه‌وێ ته‌نیا ئه‌وه بڵێین كه له‌م بارودۆخه‌دا كه جه‌نابی مام له سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ره هه‌ق نیه كه‌س رێ به‌خۆی بدا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نابی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ناوی به‌ڕێزیان بخرێته ناو ئه‌و جۆره رستانه‌وه.
نووسینگه‌ی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
20/4/2013
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ