رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: با هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌نه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌يى و كێشه و ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
رۆژی هەینی 21-4-2023 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له موسڵمانان له كوردستان و عێراق و هه‌موو جيهان، به‌تايبه‌تى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى و ئارامى و سه‌قامگيرى بێت و شادى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی ئاماژە بەوە دەدات، "با هه‌موومان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى، له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا جه‌ژن و ماناكانى بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و چاكه و پێكهاتنه‌وه و لێبووردن و گه‌ردن ئازادى، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى رێزله‌يه‌كگرتن و خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى بكه‌ينه‌وه."
هەر لە پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات و دەڵێت، "له‌سه‌ر ئاستى سياسيش هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق "جه‌ژن بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌يى و كێشه و ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين. هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە بەبۆنەی جەژنی رەمەزان
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له موسڵمانان له كوردستان و عێراق و هه‌موو جيهان، به‌تايبه‌تى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى و ئارامى و سه‌قامگيرى بێت و شادى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
با هه‌موومان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى، له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا جه‌ژن و ماناكانى بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و چاكه و پێكهاتنه‌وه و لێبوردن و گه‌ردن ئازادى، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى ڕێزله‌يه‌كگرتن و خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى بكه‌ينه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى سياسيش هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌يى و كێشه و ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين. هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠\٤\٢٠٢٣
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ