راگرتنی دامەزراندنی گرێبەستەکان، 7000 کەسەکەی کەرکووکیش دەگرێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی عێراق راگرتنی دامەزراندنی ئەو کەسانە رادەگەیێنێت کە بڕیار بوو لە بودجەی سێ ساڵیدا بە گرێبەست دابمەزرێندرێن. بەگوتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەو بڕیارە حەوت هەزار کەسەکەی کەرکووکیش دەگرێتەوە کە دەبوو لەو پارێزگایە بە گرێبەست دابمەزرێندرێن.
 
نووسراوەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە 14ی نیسان دەرکراوە، لە وەڵامی پرسیارێکی محەممەد نعێمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پشکی کەرکووک کە تێیدا پرسیاری چارەنووسی دامەزراندنى ئەو کەسانەی کردبوو لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی 2023 بۆ 2025 کە ژمارەیان بۆ هەموو عێراق 150 هەزار کەس بووە.
 
لە نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراقدا هاتووە، "کارکردن بە هەموو بڕگە یاساییەکانی بودجەی گشتی راگیراوە."
 
عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، ئەو وەڵامە ئەو حەوت هەزار کەسە دەگرێتەوە کە بڕیار بوو لە کەرکووک وەک گرێبەست دابمەزرێن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پرسە رادەگیرێ تاوەکو یاسای نوێی بودجەی عێراق پەسند دەکرێ.
 
بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراق، پشکی کەرکووک لە دامەزراندنی 150 هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست، حەوت هەزار و 304 کەسە، کە جگە لە کەرتی پەروەردە سەرجەم کەرتەکانی دیکە دەگرێتەوە.
 
عەبدوڵڵا میروەیس رایگەیاند، ئەو پرسە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆژیای پارێزگایە و لە قۆناخی جیاکردنەوەی ناوەکاندا بووە کە بەگوێرەی دانیشتووانی ناوچەکانی کەرکووک دابەش دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

بارانی بەخوڕ لە سۆران باری؛ ''رێگەیەک بە تەواوی داخرا''

لەگەڵ ئەو شەپۆلە بارانبارینەی دوو رۆژە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر ئاستی ئاو بەرزبووەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، باران و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو رێگەیەکی داخست.