عێراق رەزامەندی لەسەر کورتکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دا

21-04-2026
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک رایگەیاند، دوای هەوڵێکی بەردەوام، حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوە و کورتکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بۆ قوتابخانە کوردییەکانی کەرکووک، هاوشێوەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی دووشەممە، 20ی نیسانی 2026 کامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەو پێیەی خوێندنی ئێمە سەر بە هەرێمی کوردستانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد و عێراقیش جێبەجێی کرد؛ کەواتە بڕیاری کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن، خوێندنی کوردیشی لە کەرکووک گرتەوە."
 
لەبارەی رێکارە کارگێڕییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەو رەزامەندییە، کامەران عەلی دەڵێت، وەک بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی، داوایەکی فەرمییان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرامەکان کردووە، ئەوانیش نووسراویان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کردووە و دواتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ کردووە کە کەمکردنەوەکە خوێندنی کوردیش بگرێتەوە.
 
بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک گوتی: "ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵمان کرد و رەزامەندیی کۆتاییمان لەسەر کورتکردنەوەی بابەتەکان وەرگرت."
 
لە تەواوی پارێزگای کەرکووک 2250 دەوامی قوتابخانە و خوێندنگە و باخچە هەن و لە 1350 باڵەخانە دەوام دەکەن.خوێندنی کوردی لە رووی باڵەخانەوە دۆخی خراپترە، چونکە لەکۆی557 دەوام تەنیا 250 باڵەخانەی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانا فارقینی، زمانناس و لێکۆڵەر لە ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد

زمانناسێکی ئامەد: قسەکردن بە زمانی کوردی لەنێو گەنجانی باکووری کوردستان رووی لە کەمبوونەوەیە

زانا فارقینی، زمانناس و لێکۆڵەر لە ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رەوشی زمانی کوردی لە باکووری کوردستان باش نییە و ئامارەکان نیشانی دەدەن کە قسەکردن بە زمانی کوردی لەنێو منداڵان و گەنجاندا رووی لە کەمبوونەوەیە، هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی تواندنەوە و قسەنەکردنی دایکان و باوکان بە کوردی لەنێو ماڵدا گەڕاندەوە.