رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێ و سبەی لاواز دەبێ. کەشناسێک پێشبینی دەکات، پێنجشەممە و هەینی کەشوهەوا سەقامگیر بێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە "تاوە باران و برووسکە لە زۆربەی ناوچەکان دەبێ؛ پێشبینی لێزمەباران و تەرزە دەکرێت. شەو کاریگەری باران لاواز دەبێ".
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو دوای نیوەڕۆ، ئەگەری تاوەباران و برووسکەی لاواز هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".
رۆژی دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، د.لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سێشەممە و چوارشەممە پێشبینی بارانی لاواز دەکرێ. پێنجشەممە و هەینی کەشوهەوا لەبارە و باران نابارێ".
ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 20پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 16 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 22 پلەی سیلیزی
پیرمام؛ 16 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ؛ 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 22 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ