کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەهزاد مەحموود

بەهزاد مەحموود

کوردستان

ئەو گەنجەی لە بەردەم نووسینگەی یوئێن لە هەولێر خۆی سووتاند "تەندروستیی خراپە"

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

20-05-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی20-05-2021

بابەتی پەیوەندیدار

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین
کوردستان25-11-2026

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە
کوردستان24-11-2026

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

رووداو دیجیتاڵ
 
بارودۆخی ئەو گەنجەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە 18ی ئەم مانگە لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا باش نییە و سازمانی خەباتی ئێرانیش رەتیدەکاتەوە، ئەو گەنجە کەسی کوشتبێت.
 
ئەفسانە رەحیمی، بەرپرسی ئەندامانی ئاشکرای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ئەمڕۆ پێنچشەممە دوایین زانیارییەکانی لە بارەی بەهزاد مەحموود بە (رووداو) راگەیاند و گوتی: "تەندروستیی بەهزاد مەحموود زۆر خراپە و بە درێژایی ئەمڕۆ ئۆکسجینی لەسەر بووە و خوێنی هەڵهێناوەتەوە".
 
ئەفسانە رەحیمی گوتیشی، بەهزاد کە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی شاری هەولێرە: "رێژەی 93٪ی جەستەی سووتاوە. پزیشکەکانیش پێیانگوتین کە چاوەڕوان نەبووین بەو خێراییە دۆخی تێکبچێت و ئاماژەیان بەوە کردەوە کە تەنیا هەفتەیەک لە ژیان دەمێنێت".
 
لەبارەی ئەو قسانەشی کە گوایە ئەو گەنجە ئەندامی هیچ پارتێکی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبووە، ئەو بەرپرسەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران رایگەیاند کە "بەهزاد ساڵانێکە ئەندامی ئێمەیە و بەشداری شەڕەکانی دژی داعش لە چیای باشیک کردووە. بەهزاد تائێستاش ئەندامی ئێمەیە و مێژووی پەیوەندیکردنی هەیە و پەڕاو و ناسنامەی لای ئێمەیە".
 
سەبارەت بە چوونی شاندێکی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئیرانیش بۆ نەخۆشخانە، ئەفسانە گوتی، بەهزاد هیچ قسەیەکی لەگەڵ ئەندامانی شاندەکە نەکردووە و گوتیشی هۆکاری چوونی شاندی کونسوڵخانە بو لای بەهزاد "ناشیرینکردنی پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەزموونی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەخۆشخانەکانی ئێرەیە. ئەوان دەیانەوێت ئەو پەیامە بگەیێنن کە گوایە هەرچەند بەرهەڵستکاریی رژێمی ئێران بکەن پەشیمان دەبنەوە، چونکە ئەوە بارودۆخی ئەوانە".
 
لە وەڵامی ئەو قسانەشی کە گوایە بەهزاد کەسێکی کوشتبێت، ئەفسانە دەڵێت، "کەسێک دەڵێت بەهزاد مەحموود لە ساڵی 2018 کەسێکی کوشتووە، بەڵام بەهزاد لە ساڵی 2017ەوە لە هەولێرە. ئەو کەسەی تۆمەتی لەو جۆرە دەداتە پاڵ بەهزاد مەبەستی دیکەی هەیە و دایکی بەهزادیش نیازی هەبووە لەسەر ئەو بابەتە قسە بکات، بەڵام چوونەتە سەری و هەڕەشەیان لێکردووە".
 
نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 18-5-2021 دوو پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان کە وەکو پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستانن، بە مەبەستی داواکردنی هاوکاری، سەردانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردبوو لە شاری هەولێر، ئەوەشیان بە بەرپرسانی بارەگاکە راگەیاندبوو ئەگەر هاوکاری نەکرێن و داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، خۆیان دەسووتێنن، دوای هاتنە دەرەوەشیان لەبەردەم چاوی چەند راگەیاندنێک بەهزاد مەحموود ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
 

بابەتی پەیوەندیدار

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین
کوردستان25-11-2026

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە
کوردستان24-11-2026

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە