محەممەد ئەربیلی کۆچی دواییکرد

20-06-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن محەممەد ئەربیلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هونەرمەند محەممەد ئەربیلی لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ژین لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
 
رۆژی دووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022، سەمیر سابیر، زاوای محەممەد ئەربیلی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوای کاژێر 09:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند محەممەد ئەربیلی کۆچی دواییکرد و ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیە.
 
محەممەد ئەربیلی ماوەیەک بوو بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە بوو و یەکێک لە گورچیلەکانی لەکارکەوتبوو، بڕیار بوو نەشتەرگەری بۆ گورچیلەی بکرێت.
 
هونەرمەند محەممەد ئەربیلی بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە لە منداڵییەوە گۆرانی دەگوت و خاوەنی چەندین گۆرانییە لەوانە، ئەی دلێران، کچەی کافرۆش، یەڵڵا شۆفێر و هەولێر.
 
لەبارەی ئەو هونەرمەندەوە نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "محەممەد ئەربیلی لە بنەڕەتدا خەڵکی باڵەکایەتییە و ئەوەی دەگوترێت تورکمانە دروست نییە، بەڵام بە تورکمانی گۆرانی گوتووە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە محەممەد ئەربیلی ساڵی 1959 لە رادیۆی بەغدا گۆرانی تۆمارکرد، بەڵام پێشتریش گۆرانی گوتبوو و گوتیشی: "ئەو هونەرمەندە چەند سروودێکی بەناوبانگی هەیە وەک ئەی دلێران و لاوانی کورد و زووش لەسەر ئەو سروودانە دەستگیرکراوە و ئازار دراوە."
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "هه‌ولێر و کوردستان، ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌ری له‌ده‌ستدا." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.