Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی و وێنەیەکی بەرزان قادر-ی هونەرمەند

نێچیرڤان بارزانی و وێنەیەکی بەرزان قادر-ی هونەرمەند

کوردستان20-06-2024

ماڵباتی 'بەرزانی قالەی خەڵووز' بۆ نێچیرڤان بارزانی: پەیامەکەتان ئازاری کۆستەکەی کەمکردینەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

20-06-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

ماڵباتی "بەرزانی قالەی خەڵووز" لەدوای پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەوە، سوپاس و پێزانینیان دەربڕیوە و دەڵێن: پەیامەکەتان ئازاری کۆستەکەی کەمکردینەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، (20-06-2024) کەسوکار و ئەندامانی خێزانی ئەو هونەرمەندە کە شەوی 18ـی حوزەیران بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکرد، سوپاسنامەیەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن و بە "نیشانەی خەمخۆری" ناوی دەبەن.
 
نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان شەوی 18-06-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەرزان بەهۆی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کۆچی دواییکردووە".
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ماڵباتەکەی کرد و رایگەیاند: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌م". 
 
بۆ ئەو پەیامەی نێچیرڤان بارزانی، کەسوکارەکەی "بەرزانی قالەی خەڵووز" رایانگەیاند: [پەیامەکە] "ئەو هەستەی تێدا زیندوو کردینەوە کە هونەرمەندان و خەڵکانی دەستەبژێری کۆمەڵگە جێگەی بایەخی بەڕێزتانە."
 
لە بەشێکی دیکەی سوپاسنامەیەکەیان ئەو ماڵباتە باس لەوە دەکەن کە "بەرزان، هاوژین و باوک و برا و هاوڕێی ئێمە، تەنیا هەر موڵکی ئێمە نییە بەڵکو لە سایەی بەرنامەکانیەوە یەکێکە لە سەرمایە مەعنەوییەکانی کۆمەڵگەکەمان، کە هیوادارین بەڕێزتان بایەخی زیاتر بەوجۆرە سەرمایانە بدەن."
 
بەرزان قادر ناسراو بە "بەرزانی قالەی خەڵوز" لە ساڵی 1961 لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایكبووە.
 
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1979 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە و لە چەندین فیلم و بەرنامەی هونەریدا بەشداری کردووە.