رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان کۆبووەوە و دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌کانیان تاوتوێ کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ 20-8-2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد كه له ژەنەراڵ ماتی‌و مكفارلن، فەرماندەی پێشوو و ژەنەراڵ جۆول ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و کۆنسولی گشتیی تازه‌ی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ژه‌نه‌راڵ مكفارلن، فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا دووپات كرده‌وه بۆ رۆڵى له فه‌رمانده‌ييكردنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ئه‌و هاوكارى و پشتيوانييه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش."
هاوکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ ژه‌نه‌راڵ مكفارلن خواست و به‌خێرهاتنى ژەنەراڵ ڤاول، فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و سه‌رخستنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش ده‌ربڕى.
له دیداره‌که‌دا "دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌کانی تاوتوێ کران. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌که ده‌ربڕی."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی دەکات، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران. "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه."
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تاوتوێکردنی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ