گالەری

رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای ئاکرێ، دووەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان بە بەشداریی 60 جووتیار و بەرهەمهێنەر بەڕێوەچوو و چەندین بەرهەمی خۆماڵی تێدا نمایشکران. 
 
ئەندازیار هاروون، سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژدا 30 هەزار گەشتیار سەردانی فیستیڤاڵەکەیان کردووە.
 
فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان دووەم ساڵە لە ئاکرێ ئەنجامدەدرێت. سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە لەوبارەیەوە گوتی، "ئەم ساڵ فێستیڤاڵەکە لە هەموو روویەکەوە لەگەڵ ساڵی رابردوو جیاواز بووە. 60 کەپر بۆ جووتیاران و بەرهەمهێنەران کراونەتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان نمایش بکەن و بیفرۆشن." 
 
ئەو بەرهەمە سەرەکییانەی لە فێستیڤاڵەکە نمایشکران بریتی بوون لە: برنج، سماق، پەنیر، تەحین، هەنگوین و هەنجیر.
 
جگە لە بەرهەمە خۆماڵییەکان، چەندین کاری دەستی و وێنە نمایشکران.