رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگیدا و هیوای خواست لەم دەنگدانەدا سەرکەوتن بۆ خەڵكی کوردستان بەدیبێت گوتیشی "پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە پیرمام دەنگی دا، گوتی "هەر هاووڵاتییەک مافی دەنگدانی هەبێت، ئەمڕۆ بەشدار بێت لە دەنگدان بۆ دیاریکردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و، دیاریکردنی حکومەتی داهاتووی خۆیان."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست "ئەم هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ لە کەشێکی ئارام و بێکێشەدا بەڕێوەبچێت."
مەسرور بارزانی لە گوتەکانیدا جەختی کردەوە لەوەی "هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە و سزای ئەو لایەنانەش بدەن کە یاری بە چارەنووس و مافی خەڵکی کوردستان دەکەن. هیوادارم سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان بێت و دڵنیاشم کە خەڵکی کوردستان سەرکەوتوو دەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ