کۆنسێرتەکەی پەروین چاکار لە ئیستەنبووڵ کاردانەوەی بەدوادا هات

20-11-2023
هەوار ئیسماعیل
پەروین چاکار و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لەگەڵ بەشداربووەکانی دیکەی کۆنسێرتەکە وێنەیان گرت.
پەروین چاکار و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لەگەڵ بەشداربووەکانی دیکەی کۆنسێرتەکە وێنەیان گرت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆنسێرتەکەی پەروین چاکار، هونەرمەندی باکووری کوردستان لە ئیستەنبووڵ، کە تێیدا سەرۆکی جەهەپە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو حیزبە و هەدەپ ئامادەی بوون، کاردانەوەی بەدوادا هات.
 
لە میانی کۆنسێرتەکەدا، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە دەستی چاکاری ماچ کرد و دواتریش پۆستی لەبارەوە کرد.
 
ئۆزگور ئۆزەل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس چەند وێنەیەکی کۆنسێرتەکەی بڵاوکردەوە و نووسی، "بەشداریمان لە کۆنسێرتی "شەوێکی ئۆپێرا"دا کرد کە لەلایەن هونەرمەندی بەناوبانگ پەروین چاکار و پیانۆژەن پائۆلۆ ڤیلا لە شانۆی ئۆپێرای سورەیا لە کادیکۆی ئەستەنبووڵ پێشکێشکرا. هێندەی نمایشەکەی بەڕێزیان، پەیامی ئاشتی و برایەتی و هاوبەشکردنی ئازارەکانمان لە بوومەلەرزەکە لەلایەن چاکارەوە سەرنجڕاکێش بوو".
 
دوای کۆنسیرتەکە هێرشێکی رەگەزپەرستانەی تووند کرایە سەر چاکار؛ سەرۆکە نوێیەکەی جەهەپەیان تۆمەتبار کرد بەوەی دەستی کەسێكی ماچ کردووە کە وەک داگیرکار دەڕوانێتە دەوڵەتی تورکیا و داوای دەوڵەتی کوردی دەکات. 
 
پەروین چاکار رۆژی دووشەممە لە رێگەی نووسینێکەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کاردانەوەی پیشاندا و نووسی، " لەو شانۆ مێژووییەدا، لە کەشێکی جواندا، بەرهەمەکانم بە زمانەکانی ئەڵمانی، چیکی، ئیتاڵی و فەرەنسی؛ هەروەها بە زمانی دایکیی خۆم بە کوردی بۆ بینەرەکانم پێشکێش کرد. گەورەترین مافی منە کە بە زمانی دایکیی خۆم گۆرانی بڵێم. پلانم نییە بۆ ئەوە داوای مۆڵەت لە کەس بکەم. پێم باشە بە هونەرەکەم وەڵامی قسەی رەگەزپەرستانە و سووکایەتی بدەمەوە".
 
پەروین چاکار، 17ـی مانگ لە ئەنقەرە و 18ـی مانگ لە ئیزمیر کۆنسێرتی هەبوو. بەپێشکێشکردنی کۆنسێرتەکەی ئیستەنبووڵ لە 19ـی مانگ کۆتایی بە زنجیرە کۆنسێرتەکەی لە تورکیا هێنا. 
 
پەروین چاکار ساڵی 1981 لە ماردینی باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە ئیتاڵیا ئۆپێرای خوێندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.