سەرۆکی دادی پارێزگای کرماشان: لە 10 مانگی رابردوودا 28 بکوژ لە سزای سێدارە رزگاریان بووە

21-02-2022
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دادی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 28 بکوژ لە سزای کوشتن وەکو ئەنجامی تۆڵەسەندنەوە و لەسێدارەدان بەهۆی لێخۆشبوونەوە لە لەسێدارەدران رزگاریان بووە.
 
بە گوتەی پەرویز تەوەسولی زادە، سەرۆکی دادی پارێزگای کرماشان، لە چەند رۆژی رابردوودا بنەماڵەیەکی خەڵکی کرماشان بۆ برەودان بە کولتووری لەخۆبردوویی و لێخۆشبوون لە کۆمەڵگەدا لە بکوژی کوڕەکەیان خۆشبوون.
 
ئەو هاووڵاتییە ساڵی 2019 کەسێکی دیکەی کوشتبوو، دوای دادگاییکردنی، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام بنەماڵەی کوژراو بێ هیچ مەرجێک لە بکوژ خۆشبوون.
 
بەپێی یاسای ئێران، ئەگەر بسەلمێت کەسێک کەسێکی دیکەی کوشتووە، ئەوە بکوژ سزای کوشتنی وەکو تۆڵەسەندنەوە بەسەردا دەسەپێندرێت و بنەماڵەی کوژراو بڕە پارەیەک دەدەن بۆئەوەی بکوژ لەسێدارە بدرێت.
 
لەم چەند ساڵەی دواییدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان لێخۆشبوون لە بکوژان زیاتر بووە. لە سنە کۆمەڵێک چالاکڤان توانیویانە چەندین کەس لە جێبەجێکردنی سزای سێدارە رزگاربکەن و لێخۆشبوون بۆ بکوژ وەربگرن.
 
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی چالاکڤانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ساڵی 2021 لەو وڵاتە 299 کەس لەسێدارەدراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چاکسازیی گەورانی هەولێر.

چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندەی توانایان حوکمدراویان تێدایە

بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، زیاتر لە شەش هەزار حوکمدراو لە زیندانەکاندان، بەشێکیان زیاترە لە دوو هێندەی توانای راگرتن تێیاندا. بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی حوکمدراوان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ئامادەکراوە و دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان.