رووداو دیجیتاڵ
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 30ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە ئەکادیمیای سەربازیی دوو لە زاخۆ بەڕێوەچوو.
لە کاتی مەراسیمەکەدا، جووڵە و رەفتارە دۆستانەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرنجی ئامادەبووانی راکێشا؛ بەتایبەت کاتێک بە روویەکی خۆشەوە خەڵاتی یەکەمی خولەکەی بەخشی و دەستی کرد بە گفتوگۆیەکی گەرم لەگەڵ (تەیب)، کە پلەی یەکەمی لە بواری ماراسۆندا بەدەستهێنابوو.
ئەم خولە 359 ئەفسەری لەخۆگرتبوو کە نوێنەرایەتی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەکەن. دەرچووان دوای 9 مانگ لە مەشق و راهێنانی چڕ و خوێندنی تیۆری و زارەکی لە زانستە سەربازییەکاندا، ئێستا بە پلەی (مولازم) دەخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ لە ساڵی 1996 دامەزراوە و تاوەکو ئێستا 10 هەزار و 462 ئەفسەری لە 59 خولی جیاوازدا پێگەیاندووە. لەو ژمارەیە 29 خولیان بۆ سوپای عێراق بووە و 30 خولیشیان تایبەت بووە بە وەزارەتی پێشمەرگە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ