بەهۆی "کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی" لە کەرکووک کەسێک کوژرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لەنێوان دوو ماڵباتدا لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا. گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، بەهۆی کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
 
ئەمڕۆ شەممە،21ـی شوباتی 2026، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پێشووتری نێوان دوو خێزانەکە بووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک چیرۆکەکەی بەم جۆرە گێڕایەوە و گوتی، "هاوژینی بکوژەکە پێشتر هاوژینی برایەکی مردووی کوژراوەکە بووە، کەسی بکوژ بەرێگەی شەرعی و یاسایی ئەو ئافرەتەی مارەکردووەتەوە و لە ماڵی خۆیاندا بوون، بەڵام کوژراوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بە چەکی جۆری دەمانچە چووەتە سەریان و تەقەی لێکردوون."
 
دەشڵێت، "بکوژەکە وەڵامی تەقەکردنەکانی کەسی کوژراوی داوەتەوە و بە چەکی جۆری کڵاشنکۆف سێ فیشەکی لێداوە و هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە."
 
بە گوتەی عامر نووری، "هاوژینی بکوژەکە دوو منداڵی هەبووە و لەلایەن کەسوکاری کوژراوەکەوە پێشتر لێی سەندراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش ئەمشەو هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵەکەی."
 
گوتەبێژەکەی پۆلیس دەڵێت، "ئێستا بکوژەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی رووداوەکە دەکرێت."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، جگە لە کوژرانی ئەو کەسە هیچ زیانێکی دیکەی گیانیی بەهۆی شەڕەتەقەکەوە نەبووە، "بەڵام کوژراوەکە بەهۆی تەقەکانییەوە زیانی مادی بە ئۆتۆمبێل و ماڵی بکوژەکە گەیاندووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی پەروەردە: لە هەرێمی کوردستان خوێندن بە حەوت زمان هەیە

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، خوێندن بە حەوت زمان لە هەرێمی کوردستان هەیە و لەنێویاندا جگە لە کوردی، تورکمانی و سریانی وەک زمانی دایک بە فەرمی دەخوێندرێن