گالەری

 
بەمەبەستی بەسەربردنی کات و پیرۆزکردنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ، لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا بەشێک لە هاونیشتمانیانی هەولێر روویان لە سەیرانگەکانی دەوروبەری هەولێر کرد.
 
چوونی بەشێک لە هاونیشتمانیان بۆ سەیران و سەیرانگەکان، سەرەڕای ئەوەیە کە هێشتا پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و جیهان بەشێوەیەکی بەربڵاو ماوە و دیارنییە کەی ڤاکسین بە هاونیشتمانیان دەگات.
 
هاونیشتمانییەک بەناوی ژیار محەممەد بە رووداوی گوت "ئەمساڵ جیاوازە، خەڵکانێکی زۆر بەهۆی کۆرۆناوە خۆشەویستانیان لەدەستداوە کە لە نەورۆزەکانی دیکە لەگەڵیان بوون، ئێستا وەکو هاوخەمی نەهاتوون؛ ئەمەش جگە لە قەیرانی دارایی کە کاریگەریی خراپی لەسەر بازاڕەکان هەبووە".