حاجی محەممەد بامۆکی کۆچی دوایی کرد

21-03-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرمایەدار و کەسایەتیی دیاری هەرێمی کوردستان، حاجی محەممەد بامۆکی کۆچی دوایی کرد.
 
ئاری عەبدولـلەتیف بامۆکی، هەواڵی کۆچی دوایی حاجی محەممەد بامۆکی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی: "کاژێر 9:00ی ئەمشەو پێنجشەممە، 21-03-2024، لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کردووە."
 
حاجی محەممەد بامۆکی، کەسایەتی و سەرمایەدارێکی ناسراوی پارێزگای هەڵەبجەیە و بە کارە خێرخوازییەکانی زیاتر ناسراوە. نزیکەی دوو ساڵە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.
 
پرسەی حاجی محەممەد سبەی هەینی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت لە سلێمانی.
 
حاجی محەممەد باوکی ئیسماعیل، ئاسۆ و فریادە، کە ئەوانیش کاری بازرگانی دەکەن.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

نرخی گازی LPG لە هەولێر دوو هێندە بەرزبووەوە؛ خواست لەسەر بەنزین زیاد دەکات

بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، نرخی گازی شلی (LPG) لە هەولێر 100% بەرزبووەتەوە؛ ئەندامێکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانیش دەڵێت، شۆفێران واز لە گاز دەهێنن و روو لە بەنزین دەکەن، ئەوەش گوشاری لەسەر بازاڕی بەنزین دروستکردووە.