کەشوهەوا بە ناجێگری دەمێنێتەوە؛ سبەی باران دەبارێت؟

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا کەشوهەوا بە ناجێگری دەمێنێتەوە و باران دەبارێت. باسی لەوەش کرد، کە ئەم شەپۆلە تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 22ی ئاداری 2026، ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "کەشوهەوای ئەم هەفتەیە بە ناجێگری دەمێنێتەوە، چونکە بارانی بەهارەیە و بە پچڕ پچڕی بەردەوام دەبێت."
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، سبەی ئەگەری بارانی بەخوڕ لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە. گوتیشی، "ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر باری، وەک کێلێ و حاجی ئۆمەران."
 
لەبارەی بەردەوامبوونی شەپۆلی بارانبارینەکە، ئاسۆ کەمال گوتی، "تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین بە پچڕ پچڕی بەردەوام دەبێت، ئەگەری بارانی بەخوڕ، هەورەبرووسکە و تەرزەش هەیە."
 
لە هەفتەی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە؛ بەگوێرەی کەشناسی، زۆرترین باران لە رۆژانی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی باریوە.
 
یەکشەممە 22-03-2026
 
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە دوای نیوەرۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێک شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دابێت.
 
خێرایى با : لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 15 – 25) کم/ک. لە هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30کم/ک
 
ئاراستەی با: باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین: لەنێوان (6 – 8) کم دەبێت.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر 15 پلەی سیلیزی 
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان 17 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر

لە مانگی رەمەزاندا 14 فرۆشگا و شوێن لە هەولێر داخراون

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر دەڵێ، لە مانگی رەمەزاندا زیاتر لە 100 سەرپێچی تۆمارکراون و دەست بەسەر بڕێکی زۆر کاڵای ماوەبەسەرچوودا گیراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات "14 شوێن بەهۆی گرانکردنی نرخی کاڵاکانیانەوە داخراون."