هەپەگە گیانلەدەستدانی دوو گەریلای راگەیاند

21-05-2019
هێمن عەساف
نیشانەکردن هەپەگە
A+ A-

رووداو - هەولێر 

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، گیان لەدەستدانی دوو گەریلای پەکەکە لەمیانی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا راگەیاند. 

بەپێی راگەیێندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە"، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی پێگەیەکی پەکەکە لە ناوچەی گابار سەر بە دەڤەری شرناخ لە باکووری کوردستان، دوو گەریلا بەناوەکانی مەهدی دانیش بەنازناوی "جانفێدا سەرخوەبوون" و ئەنەس بیچەر بەنازناوی "کەنداڵ گابار" گیانیان لەدەستدا. 

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە لە ماڵپەڕەکەیدا، وێنەی هەردوو گەریلاکانیان بڵاوکردەوە. 


ئەوە لەکاتێکدایە لەم بەروارەدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەRێگەی راگەیێندراوێکدا، گیانلەدەستدانی پێنج گەریلای راگەیاندبوو.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە