رووداو دیجیتاڵ
درۆنێک لە سنووری قەزای مەخموور لە پارێزگای نەینەوا کەوتەخوارەوە و لە ناحیەی خەلەکانیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی تەنێک کە یەکلانەبووەتەوە درۆن یان مووشەکە، ئاگر کەوتەوە.
کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆوە ئاگر لە نزیک گوندی شێخ مەنسووریان کەوتووەتەوە و بۆمان کۆنترۆڵ نەکراوە".
بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان، موختار و خەڵکی ناوچەکە بۆ هۆکاری ئاگرەکە دەگەڕێن، بەڵام هیچ پاشماوەیەکیان نەدۆزیوەتەوە، گوتیشی: "بەگوێرەی پێشبینییەکان، درۆن یان پارچەی مووشەک کەوتووەتە خوارەوە".
@rudaw.official شایەتحاڵێک کە گوێی لە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی خەلەکان بووە: دەنگێک هات و ئاگر بەرزبووەوە#rudawmedia #رووداو #rudawdigital ♬ original sound - Rudaw
هەر ئەمڕۆ لە سنووری گوندی مشار لە باکووری رۆژئاوای قەزای مەخموور لە پارێزگای نەینەوا، درۆنێک کەوتە خوارەوە.
غازی فەیسەڵ، کارگێڕی مەڵبەندی مەخمووری یەكێتی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەو سنوورە پێشمەرگەمان هەیە و لە رووداوەکە ئاگاداریان کردینەوە. درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە و تێكشکاوە، بێ ئەوەی بتەقێتەوە".
بەگوتەی غازی فەیسەڵ، کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە زیانی نەبووە، گوتیشی: "گومان دەکەین درۆنی ئێرانی بێت. هێزە عێراقییەکانمان لێ ئاگادار کردوونەتەوە و چوون بۆ هەڵگرتنەوەی".
بەپێی نووسینی سەر درۆنەکە بێت کە لە مەخموور کەوتووەتە خوارەوە، ئێرانییە.
پەیامنێری رووداو: درۆنێکی دیکە لە سنووری مەخموور کەوتەخوارەوە و پارچە پارچە بووە. درۆنەکە لە زەوییەکانی گوندی موشار، لە بناری چیای قەرەچووغ لە باکووری مەخموور کەوتووەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 21, 2025
بەپێی نووسینی سەر درۆنەکە بێت، ئێرانییە. pic.twitter.com/75oFddOTsd
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ