رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 47 پلەی سیلزیی و نزمترین لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 32 پلەی سیلزیی. کەشناسێک دەڵێت، لە شەممەی داهاتووەوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما دادەبەزێت.
رۆژی دووشەممە، 21ـی ئابی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با 15 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا. راشیگەیاند، پلەی گەرمای سبەی نزیک دەبێت لە پلەی ئەمڕۆ.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما نزیکەی چوار پلە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و شەوان هەست بە فێنکی دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینی ئەو کەشناسە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما لە هەولێر لە نێوان 40 بۆ 42 پلەی سیلیزی، سلێمانی 40 بۆ 39 پلە، دهۆک 39 بۆ 40 پلە و هەڵەبجەش 40 بۆ 41 پلەی سیلزی دەبێت و ماوەی هەفتەیەک کەشەکە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی سێشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 42 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 32 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 47 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ