چیرۆکی خنکانی دوو خوشک لە زێی گەورەدا

21-08-2024
ڤەژین موراد
وێنەی دوو خوشکەکە
وێنەی دوو خوشکەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هێشتا شۆکی لەدەستدانی دوو کچەکەی بەرینەداوە. سەرەتای ڤیدیۆکە باوکێک دەبینن کە لەگەڵ منداڵەکانی لە زەوییەکەیان لە نزیک زێی گەورە خەریکی کشتوکاڵ بوون، دوای تەواوبوونی کار سێ کچ و کوڕێکی دەچنە دەم زێی گەورە و دواتر هەواڵی خنکانی دووانیانی بۆ دەگەڕێتەوە.
 
مەسعود ئەحمەد، کەسوکاری خنکاوەکانە و دەڵێت، "یەکێک زۆر چووبووە ناو ئاو و خەریک بوو بخنکێ، دوو خوشکەکەی دیکەی بەدوای ئەودا چوونە. ئەو کات یەکێکیان دەرهێناوە و دووەکەی دیکە خنکان. دواتر تیمەکانی بنکەی شارستانیی قەندیل و خەڵکیش کۆبوونەوە، تەرمەکەیان بە ماوەیەکی کەم دۆزییەوە."
 
هەرچەندە تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە نزیک شوێنی رووداوەکە بوون، بەڵام پێیان وایە ژمارەیان هەرچەندیش زیاد بێت، ناتوانن رێگری لە رووداوەکانی خنکان بکەن.
 
عەلی جەبار، کارمەندی تیمی مەلەوانیی بنکەی بەرگریی شارستانیی قەندیلە، دەڵێت: "لە هیچ شوێنیک لەسەر زێی گەورە مەلەکردن گونجاو نییە. پێشتر حاڵەتی وامان هەبووە کە وا دوو کەس و سێ کەس لە یەک خێزان خنکاون. زێی گەورە بە سەتان کیلۆمەترە ئەو هەموو شوێنە کۆنترۆڵ ناکرێت. خۆی دەبێت خەڵک هۆشیار بێت و سەیر بکات ئەو شوێنەی گونجاوە بۆ مەلەکردن یان نا."
 
بە گوتەی ئەو کارمەندە، ئەوان تیمیان هەیە، بەڵام لەبەر فراوانیی شوێنەکە، ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.