Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداوێکی هاتووچۆ لە سنە

رووداوێکی هاتووچۆ لە سنە

کوردستان21-09-2025

لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 500 کەس لە سنە بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوونە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ژیلا ئەسعەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-09-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لە 24 کاژێردا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
کوردستان31-05-2026

لە 24 کاژێردا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

جووتیارانی کەرکووک پێش کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیان دروێنە دەکەن
کوردستان31-05-2026

جووتیارانی کەرکووک پێش کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیان دروێنە دەکەن

وەزارەتی بازرگانی: بڕیار دراوە کۆی پارەی گەنمی جووتیاران بە یەک گوژمە خەرج بکرێ
کوردستان31-05-2026

وەزارەتی بازرگانی: بڕیار دراوە کۆی پارەی گەنمی جووتیاران بە یەک گوژمە خەرج بکرێ


رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، لە یەک هەفتەدا 487 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە و بەهۆیانەوە زیاتر لە 500 کەس بریندار بوونە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی، 2025، بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەو رووداوانە لە 13-9-2025 تاوەکو 19-9-2025 تۆمار کراون، لە ئەنجامدا 575 کەس بریندار بوون.
 
بەگوتەی بابەک هودائی، بەروارد بە پار، رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای سنە 11٪ زیادیان کردووە.
 
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکانیش، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، خێرایی زۆر، پشتگوێخستنی یاساکانی هاتووچۆ، ماندوێتیی شۆفێر و خەواڵوویی و نەبەستنی پشتێنەی سەلامەتی یان کڵاو بۆ ماتۆڕسوارەکان، لە هۆکارە دیارەکانی ئەم رووداوانەن.
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
سەرۆکی دادپزیشکیی ئێران رایگەیاند، لە 5 ساڵدا 91 هەزار و 144 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.