رووداو - حاجی ئۆمەران
ئه‌و ده‌رگایه‌ی كه هه‌میشه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی باشووری كوردستاندا چاوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئێستا داخراوه و بێ به‌ڕێوه‌به‌رە، ده‌رگاكه هی به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌رانه و، رۆژانه واژۆی كه‌سی ئه‌و ژووره بڕه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌خاته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه.
مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بەڕێوه‌به‌ری ئه‌م گومرگه درا به گۆڕان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی ئیستای باشووری كوردستان، ئه‌و ژووره‌ش داخرا و ئێستا كاروباره گومرگییه‌كان له لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه راییده‌كرێن.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، تاكه ده‌روازه‌ی فه‌رمیی بازرگانیی و گه‌شتیاریی نێوان هه‌ولێر و ورمێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانە، ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م سنووره به شێوه‌ی 24 كاژێرین و رۆژانه‌ش وێڕای هاتوچۆكردنی ده‌یان كامیۆنی بارهه‌ڵگر به شێوه‌ی ترانزێتی ده‌ره‌كی، نزیكه‌ی 700 لۆری بارهه‌ڵگر و 1000 گه‌شتیار تێیدا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، مانه‌وه‌ی ئه‌و دەروازەیە به بێ به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ستراوه‌ته‌وه به رێككه‌وتنی دووباره‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان.
بۆ راییكردنی کاروباره گومرگیی و گه‌شتیارییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 910 فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی له‌و سنوره دامه‌زراندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ