بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

21-10-2020
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی دیاریکرد.
 
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەلی عوسمان بە بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی دیاریکرا.
 
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و رە‌‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پیشەسازی و فراوانکردنی ئاسۆکانی بازرگانی کردووەتەوە.
 
عەلی عوسمان عەلی  10ی کانوونی دوەمی 1979 لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانییە. لە 25ی ئابی 2016 تاوەکو 24ی ئابی 2018 پارێزگاری ھەڵەبجە بووە.
 
عەلی عوسمان خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە و ناوچەی ئازادی بازرگانیی نێوان هەڵەبجە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروستبوونی لافاو لە ساڵانی رابردوو لە دهۆک بەهۆی بارانی بەلێزمە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک: مەترسیی لافاو کەمە و تیمەکان ئامادەن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداری دا. لە پارێزگای دهۆکیش، کە لە ساڵانی رابردوودا تووشی لافاو ببوو، هەموو تیمە پەیوەندیدارەکان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک دەڵێ ئەم بارانەی پێشبینی دەکرێت ببارێت، لافاوی لێ ناکەوێتەوە