گەنجێکی کورد لە رووداوی ئاگری هۆتێلەکەی تورکیا دوو منداڵ رزگار دەکات

23-01-2025
شەوکەت هەرکی
شەوکەت هەرکی
هۆتێلێک لە ناوچەی گەشتیاریی کارتاڵکایا دەسووتێت.
هۆتێلێک لە ناوچەی گەشتیاریی کارتاڵکایا دەسووتێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هۆتێلێک بەهۆی سووتانی لە ناوچەی گەشتیاریی زستانەی کارتاڵکایای تورکیا، بووە گۆڕستانی 79 گەشتیار، هەروەها 51ـی دیکەش بریندار بوون.  
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا پێش ئەوەی سێ کەسی دیکەی برینداری رووداوەکە گیانلەدەستبدەن و لەکاتێکدا هێشتا ژمارەی گیانلەدەستدان 76 کەس بوو، گوتی "دڵم دەسووتێت و ناتوانم باسی ئازارەکانم بکەم، بەداخەوە 76 هاووڵاتییمان گیانیان لەدەستداوە، جێگەیان بەهەشت بێت و سەرەخۆشی لە خێزانەکانیان دەکەین."
 
کەمال و نێچیرڤان دوو هاونیشتمانیی کوردن کە لە هۆتێلێکی نزیک لە هۆتێلە سووتاوەکە دا کاردەکەن و لە سەرەتای ئاگرکەوتنەوەکە هەوڵی رزگارکردنی بریندارەکانیان داوە.
 
کەماڵ یڵدز لەبارەی شەوی رووداوەکە دەڵێت، "شەوێکی زۆر سەخت بوو و هەرگیز لەبیرم ناچێت. لە خەو هەستامەوە و هاوڕێکانم بانگیان کردم. خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا."
 
نێچیرڤان ئۆرەن، کارمەندێکی دیکەی هۆتێلەکەیە و باس لەوە دەکات، "ئێمە هاتین گوتمان چی بکەین؟ لە کۆتاییدا کڵاوەکەی خۆم دانا و چوومە نێو هۆتێلەکەوە، چوار کەس لە نهۆمی یەکەم بوون و دوو منداڵم رزگار کردن."
 
بەگوێرەی شاهێدحاڵەکان، ئاگرەکە دەوروبەری کاژێر 03:27 بەیانی لە چێشتخانەی هۆتێلەکە دەستیپێکردووە، دواتر بەرەبەرە تەشەنەی سەندووە. 
 
ئیسلام ئۆزەل، شایەتحاڵە و باس لە ساتی ئاگرکەوتنەوەکە دەکات، دەڵێت، "لە دەوروبەری کاژێر سێ هاتینە ئێرە، هەندێکیان خۆیان لە پەنجەرە هەڵدایە خوارەوە. خەڵک زۆر شپرزە بوو، منداڵەکان دڵی ئێمەیان سووتاند، بەڵام نەمانزانی چی بکەین."
 
دوای ئاگرکەوتنەوەکە، چەند کەسێک لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە، کە لەنێویاندا خاوەنی هۆتێلەکەش هەیە.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سوپای عێراق رێگە نادات جووتیارانی کورد لە پردێ دانەوێڵەکەیان بدوورنەوە.

مەرجی سوپا بۆ جووتیارانی کورد: دان بە زێدەڕۆیی دا بنێن، ئینجا دروێنە بکەن

لە گوندی گورزەیی سەر بە ناحیەی پردێ، گرژییەکانی نێوان جووتیارانی کورد و سوپای عێراق سەریهەڵداوەتەوە. سوپا رێگری لە دروێنەی 1400 دۆنم گەنمەشامی دەکات و واژۆکردنی بەڵێننامەیەکی کردووەتە مەرج، کە جووتیاران بە "دەستبەرداربوون لە مافی خاوەندارێتی" دەزانن. بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ دەڵێت، پارێزگاری کەرکووک "شێوازی بەڵێننامەکە دەگۆڕێت."