نەخۆشخانەیەکی هەولێر بۆ گومانلێکراوانی تووشبوون بە کۆرۆنا تەرخاندەکرێت

22-02-2020
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەكاری بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌دەکرێت، لەشاری هەولێر نەخۆشخانەك چۆڵكرا بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێكی گوماناوی هەبێت ببرێتە ئەو نەخۆشخانەیە.
 
د. محەممەد خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەكاری تەواویان كردووە و لە هەر شارە و نەخۆشخانەیەک تایبەت کراوە بۆ هەر حاڵەتێکی گوماناوی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە. 
 
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراوە کە 55 تەختەی خەواندنی نەخۆشی تێدایە، لە حاڵەتی لەناکاویش تاوەکو 70 نەخۆش لەخۆدەگرێت. 
 
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران کە تاوەکو ئێستا چوار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، لە هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە خێراتر كراوە.
 
هەر بۆ ئەو مەبەستە، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لایەنە تەندروستییەکان و هەر چوار پارێزگارەکە کۆدەبێتەوە و ئامانجی کۆبوونەوەکەش گرتنەبەری رێکاری پێویستە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

راوێژکارێکی سوودانی: لە 20 رۆژى داهاتوودا پرسی پۆستى پارێزگارى کەرکووک یەکلادەبێتەوە

ئەندامێکى تورکمانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو لەبارەى پرسی پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی شارەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە. راوێژکارێکى سوودانییش دەڵێت، لە 20 رۆژى داهاتوودا پۆستى پارێزگار یەکلادەکرێتەوە