Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان22-02-2026

سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک و سووکایەتی بە دانیشتووانی کرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەردی محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

22-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵ دەکات و پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات
کوردستان31-05-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵ دەکات و پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات

لە 24 کاژێردا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
کوردستان31-05-2026

لە 24 کاژێردا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

جووتیارانی کەرکووک پێش کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیان دروێنە دەکەن
کوردستان31-05-2026

جووتیارانی کەرکووک پێش کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیان دروێنە دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانە و سەربازانی سوپا بە گوشاری هێز و لێدان، خێزانێکی کورد لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک دەردەکەن. پاڵ بە سەرۆکخێزانەکەوە دەنێن و دووری دەخەنەوە؛ هاوژین و منداڵەکانی ناڵە و هاواریانە و دوای دەرکردنیان، بە ناچاری دەچنە ماڵی خوشکێکی باوکیان.
 
سوپای عێراق بە پاساوی ئەوەی خانووەکانی نەورۆز لەسەر تاپۆی ئەوانە، ماوەماوە پەلاماری گەڕەکەکە دەدات و ئێستا 5 خانوو بە تەواوەتی دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
شەوکەت رەسووڵ، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز، باس لەو ساتە دەکات و دەڵێت: "هاتمەوە نێو خانووەکە و دەستم بە نۆژەنکردنەوە کرد و کەرەستەم تێهێنا، من چوزانم دێنەوە سەرم؛ لە بەربانگەوە خەریکم لەگەڵیان، لێیانداوم و دەریانکردم."
 
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "سەرەتا ویستیان باوکم ببەنە ژوورەوە و بە هەموویان لێی بدەن، ئێمە هەرامان کرد و نەیانتوانی باوکم ببەن، دواتر خستیانە سەر زەوی و بە راکێشان بردیانە دەرەوە."
 
هێزێکی زۆری فیرقەی 8 و 11ـی سوپای عێراق دەستیان بەسەر چوار خانووی گەڕەکی نەورۆزدا گرتووە و گەمارۆی خانوویەکی دیکەشیان داوە. گردبوونەوە و پشتیوانیی دانیشتووانی گەڕەکەکە، گوشاری خستە سەر سوپا و دەستێوەردانی پارێزگاری کەرکووکی لێکەوتەوە.
 
فەرهاد عومەر، دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکەکەیە و دەڵێت: "ئەو تیۆرییە لامان چەسپاوە و تێگەیشتووین کە دوو کۆ دوو دەکاتە یەک؛ توانا و دەسەڵاتی ئێمە زیاترە لەوەی بیری لێ دەکەنەوە."
 
ئەیوب سەلاحەدین، کە گەمارۆ درابوو و ئامادە نەبوو ماڵەکەی رادەست بکات، دەڵێت: "لە کاژێر 2ـەوە ئەم ناوەیان کۆنترۆڵ کردووە، لە دەرگا دەدەن و دەڵێن: وەرنە دەرەوە و چۆڵی بکەن."
 
لە کاتی پاشەکشێی هێزەکانی سوپا، سەربازێک بە پۆستاڵەکەی سووکایەتیی بە کوردانی گەڕەکەکە کرد. گەرچی هێزە زۆرەکەی سوپا کشانەوە، بەڵام 170 بنەماڵەی نیشتەجێی 122 خانووی نەورۆز، هێشتا ترسیان لەو گێچەڵانە هەیە کە ماوەماوە سوپای عێراق پێیان دەکات.