رووداو - هەولێر
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر چەند گوندێکی سنووری قەزای چۆمان چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 22-3-2018) فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی ماونان، وەسان، سەرکان-یان لە دۆڵی باڵەیانی سنووری قەزای چۆمان لە ناوچەی باڵەکایەتی بۆردوومانکردووە.
شاخه‌وان وه‌رتی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی قه‌سرێ به (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند، سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا دۆڵی باڵه‌یانیان له سنووری قه‌سرێ-ی سه‌ر به قه‌زای چۆمان بۆردومانكردوون، بەو هۆیەوە چوار كه‌س كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتی نه‌ورۆز هاتبوونه ناوچه‌كه، گیانیان لەدەستداوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی قه‌سرێ دەڵێت، هاونیشتمانییەکان ماڵیان له كۆمه‌ڵگەی پیرزین و شاوێسی هه‌ولێره، بۆ سەیران هاتبوونە ناوچه‌كه، ته‌رمی دوو کەسیان له وهرتین و ئه‌وانی دیكه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌ولێر.
بەپێی زانیارییەکانی به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی قه‌سرێ، چوار بارەگای پەکەکە خاپووربوون و گوندەکانی ماونان، وەسان، سەرکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
هاوکات سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانى رۆژی پێنجشه‌ممه 22-3-2018 چوار گه‌نجى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نجامى بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ پێگه‌كانى په‌كه‌كه له ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى، شه‌هیدبوون. نیگه‌رانیى خۆمان له به‌ئامانجگرتنى دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌بڕین".
لە راگەیێندراوێکدا، راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر چەند گوندێکی سنووری قەزای چۆمان دەکات و دەڵێت "ئەو چوار هاونیشتمانییانەی له گوندی سه‌ركان-ی سنووری قه‌زای چۆمان گیانیان لەدەستداوە، ئەندامی یەکێتی بوون. دەشڵێت "ئەوان لە گوندەکەیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی تاكه چه‌كدارێكی تیابێ، سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیان و به‌ڕێكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز بوون، بوون به قوربانی سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزی له ناوچه‌كه‌دا".
ناوی ئەو هاونیشتمانییانەی لە بۆردوومانەکەدا گیانیان لەدەستداوە: شەرۆ مەحموود، کاکە مستەفا وەرتی، دەرباز محەممەد بالیسانی و محەممەد ئیسماعیل وەرتی.
ئه‌و گوندانه كه‌وتوونه‌ته به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی تورکیا به دووری نزیكەی 25 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌ونه رۆژئاوای قه‌زای چۆمان، 155 كیلۆمه‌تریش لە باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هەڵکەوتوون.
لێدوانی ئەحمەد قادر، قایمقامی چۆمان
به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22-3-2018) سوپای توركیاش رایگه‌یاندووە لە ناوچە سنوورییەکان "فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان، چه‌ند پێگه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یان دیاریكردووه و به‌هۆیه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه و نۆ گه‌ریلا كراونه‌ته ئامانج".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا راشیگه‌یاندووە، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا له خواكوڕك بۆردوومانی گەریلاکانی پەکەکەیان كردووه. بەڵام هه‌په‌گه تاوه‌كو ئێستا پشتڕاستینهكردووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22-3-2018، سوپای توركیا رایگه‌یاند، "فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان، چه‌ند پێگه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یان له باشووری كوردستان دیاریكردووه و به‌هۆیه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه و نۆ گه‌ریلا كراونه‌ته ئامانج".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا راشیگه‌یاندووە، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا له خواكوڕك بۆردوومانی گەریلاکانی پەکەکەیان كردووه. بەڵام هه‌په‌گه تاوه‌كو ئێستا پشتڕاستینهكردووه.
تورکیا بە بیانووی بوونی بنکە و پێگەی پەکەکە لە ئەو ناوچانەی باشووری کوردستان بۆردووماندەکات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ