رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگەکانی گاز لە سلێمانی دەڵێ، ئەمڕۆ نزیکەی 3 هەزار بوتڵی گازی شل دەگاتە گەڕەکەکانی سلێمانی و بە نرخی حکومی دابەشی دەکەن.
لەدوای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کارکردنی کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان راگیرا. بەو هۆیەوە گازی (LPG) بە تەواوی کەمبووەتەوە و نرخی بوتڵێک بە بازرگانی گەیشتووەتە 25 هەزار دینار.
کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگەکانی گاز لە سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نزیکەی 3 هەزار بوتڵ گاز دەگاتە گەڕەکەکان و وەک پێشوو هەر بوتڵێکی بە 8500 دینار دابەش دەکرێ".
سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی گازی (LPG) لە هەرێمی کوردستان کێڵگەی کۆرمۆرە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، لە دوای جەنگەوە کارکردن لە کێڵگەکە وەستاوە و تاوەکو ئەمڕۆ دەستپێکردنەوەی کاریان رانەگەیاندووە.
کۆچەر تاهیر پێشی باشنەبوو سەرچاوەی گازەکە ئاشکرا بکرێ و گوتی: "ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە، لە چەند کاژێری داهاتوودا دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێت".
پێش جەنگ، لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی بوتڵێک گازی (LPG) بە 8500 دینار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ