بەهۆی خواردنی چێشتخانەیەک؛ 75 کەس لە زاخۆ ژەهراوی بوون و چێشتخانەکە داخرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی بۆ رەوشی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییانە کرد کە لە شاری زاخۆ ژەهراوی ببوون و فەرمانیدا رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو شوێنە بگیرێتەبەر کە بوەتە هۆی رووداوەکە.
 
رۆژی چوارشەممە 22ـی نیسانی 2026، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زاخۆ، دکتۆر سیروان ئەحمەد، بەدواداچوونی بۆ رەوشی تەندروستیی زیاتر لە 75 ‌هاووڵاتی کرد، کە بەهۆی خواردنی یەکێک لە چێشتخانەکانی ئەو شارە تووشی ژەهراویبوون ببوون.
 
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، هەموو ئەو کەسانەی تووشی ژەهراویبوون بوون لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ پێشوازییان لێکراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە. 
 

 

 

لە راگەیێندراوەکدا هاتووە، وەزیری تەندروستی داوا کردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر و لەو چوارچێوەیەشدا چێشتخانەکە داخراوە و نموونەی خواردنەکانیش رەوانەی پشکنین کراون بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ژەهراویبوونەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و سەنگەر عەبدولڕەحمان

رابەری گشتیی بزووتنەوە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لایەنەکان لە یەکتر نزیک بن

رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە ئەنتالیا دەڵێت: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە یەکتر نزیک بن و گرژییەکانی نێوانیان خراپە".