کەسوکاری ئەنفالکراوان بەکۆمەڵ چوونەتە نوگرەسەلمان و لەوێ نوێژی سوپاسگوزاریی هەینی دەکەن.
زیاتر لە 150 کەسوکاری ئەنفالکراوان چوونەتە سەماوە، هەندێکیان بە دیار گۆڕی ئازیزانیان دەگرین، بەڵام کاتێک بڕیاری دادگەیان بۆ لەسێدارەدانی عەجاج بیردەکەوێتەوە، بۆ ساتێک دڵخۆش دەبن.
وێنەی ئەو کەسانەی بەدەست عەجاجەوە ئەشکەنجە دراون و شەهید کراون، بە دەستیانەوە گرتووە، لە وێنەیەکدا دەردەکەوێ، ژنێک وێنەی کەسوکارە شەهیدەکەی بەدەستەوە گرتووە و چووتە نێو گۆڕێک.